ته‌مووز 27, 2019 18:01 Asia/Tehran
  • جێ بەجێ کرانی بڕیاریی  لە سێدارەدانی دوو لاو لە بەحرەین

ڕژیمی ئالی خەلیفە سەرەڕای داخوازی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بۆ ڕاگیرانی بڕیاری لە سێدارەدان دوو لاوی بەحرەینی لە سێدارەدا .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژی  شەمەی  هەواڵدەری فارس  ئەحمەد  عیسا  ئەلملالی  و  عەلی موحەمەد  ئەلعەرەب  دوو  لاوی بەحرەینی  کە تاوانبارن  بە کوشتنی  ئەفسەرێکی  وەزارەتی ناوخۆ  لە  ساڵی  2017  سەرلەبەیانی  ئەمڕۆ لە سێدارە دران .  جێ بە جێ کرانی  حوکمی  لە سێدارەدانی  ئەو  دوو لاوە  بەحرەینیە  لە حاڵێکدایە  کە  ڕێکخراوە  مافەوانیەکان  بۆ وێنە  لێبوردنی نێونەتەوەیی ، چاودێریمافی مڕۆڤ و ڕێکخراوی نەتەوەکان  ڕۆژی هەینی داواین لە بەحرەین کرد بوو  جێ بەجێ کرانی  حوکمی  لە سێدارەدان  ڕابگرێت .  چاودێری  مافی مڕوڤ  بە نادادگەر زانین  سەربەخۆ نەزانینی دەزگەی  دادی بەحرەین  ڕایگەیاند  دادگاکانی دادەوانی  بەحرەین  بە دەرکردنی  حوکمگەلی جۆراوجۆر و ئرێژ ماوە بۆ زیندانی کردنی کەسانێک کە بە شێوەی  ئاشتیخوازانە خۆپیشاندان دەکەن  ڕوڵێکی گرینگ بۆ لاگری  لە نیزامی  سیاسی و سەرکوتکاری بەحرەینیان هەیە . کۆمەڵی  ویفاقی   بەحرەین داوای لە خەڵکی  ئەو وڵاتە کرد لە ناڕەزایەتی  بە  ئیعدامی  دوو لاوی  بەحرەینی  لە لایەن  ڕژیمی  ئالی خەلیفەوە  خۆپیشاندان بکەن .

سەرپەیڤ