خۆییشاندانی خەڵکی بەحرەین لە ناڕەزایەتی بە لەسێدارەدانی دوو لاوی وڵاتەکەیان
خەڵکی بەحرەین بەئامانجی ناڕەزایەتی دەربڕین بە لەسێدارەدانی دوو لاوی چالاکی وڵاتەکەیان خۆپیشاندانێکیان وەڕێ خست.
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزونی ئێران چالاکانی بەحرەینی ئەمڕۆ شەمە بە بڵاو کردنەوەی فیلمی خۆپیشاندانی جەماوەری لەو وڵاتە لە بنکەی کۆمەڵایەتی توئیتر ، تووڕەیی خەڵکی بەحرەینان لە حاند کردەوەی کاربەدەستانی ئالی خەلیفە بۆ شەهید کردنی دوو لاووی بەحرەنی نیشان دا . ئەحمەد عیسا ئەلملالی و عەلی موحەمەد ئەلعەرەب دوو لاوی بەحرەینی کە تاوانبار بە کوشتنی ئەفسەرێکی وەزارەتی وڵلات لە ساڵی 2017بون سەرلەبەیانی ئەمڕو شەمە لە لایەن ڕژیمی ئالی خەلیفەوە لە سێدارەدران . حکومەتی ئالی خەلیفە سەرەڕای وشداریە نێونەتەوەییەکان حوکمی لە سێدارەدانی ئەحمەد ئەلملالی و عەلی ئەلعەرەب دوو لاوی بەحرەینیان جێ بە جێ کرد . ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕێکخراوی نێونەتەوەیی چودێری مافی مڕوف وشداری دابوو کە دادگایەک کە لەو دا حوکمی ئیعدامی ئەو دوو لاوە لە ساڵی 2018 دەرکرا هاوڕێ بوو لە گەڵ ئەشکەنجە و پێشێلکردنی ڕێ و شوێنی یاسایی .