کەڵک وەرگرتنی ڕژێمی زایۆنی لە بۆمبی گازی بۆ قەڵاچووی فەلەستینیەکان
ڕێکخراوی مافەوانی ئیسرائیلی " بتسیلم" ڕایگەیاند : سوپای ڕژێمی زایۆنیستی کەڵک وەردەگرێت لە بومبی گازی وگوللەی گازی فرمیسک هێنەر بۆ کوشتن وقەڵاچووی فەلەستینیەکانی بەشدارلە خۆپێشاندانی مافی گەڕانەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ، بتسلیم لە بەیان نامەیەکدا وتی: لە مانگی مارسی ڕابردوو هەتا ئێستاکە ، حەوت فەلەستینی لە خۆپێشاندانی مافی گەڕانەوە بە وێ کەوتنی ڕاستە وخۆی بومب وگوللەی گازی شەهید کراون. هەرلەم حاڵەدا ، نوسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئوچا لە سەرزەویە داگیر کراوەکانی فەلەستین لە ڕاپۆرتێکدا بە برینداربوونی فرەتر لە ١٦٠٠ فەلەستینی بە زەبری گوللەی گازی فرمێسک هێنەر ئاماژەی کردووە. ئوچا وتی: هاوێژرانی گوللەی گازی بەرەو خۆپێشاندەران لە سنوورەکانی غەززە ، سیاسەتیکە کە رژێمی زایۆنیستی لە ساڵی ڕابردوو گرتوویەتە بەر.