بریندار بوونی دەیان فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا
دەیان فەلەستینی لە تێکهەڵچوون لە گەڵ سەربازانی زایونی لە مزگەوتی ئەقسا بریندار بوون .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی تەلەفیزونی ئەلمێنار زیاتر لە 100 هەزار فەلەستینی سەرلە بەیانی ئەمڕو یەکشەمە نوی جێژنی قوربانیان لە دەڤەری مزگەوتی ئەقسا بەرپا کرد . سەربازانی ڕژیمی زایونی لە بەردەم بابولموغاربە کۆبوونەوە و دانیشتوانی قودسی داگیرکراو لە گەڵ ئەواندا تێکهەڵچوون . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە عەبدولعەزیم سەلهەب سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوقافی ئیسلامی قودس یەکێک لە ب ریندارانی ئەو تێکهەڵچوونانەیە . لە هەمان حاڵدا حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی حۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس داوای لە ش اروومەندانی فەلەستینی کرد کە بۆ بەرەنگار بوونەوەی زایونیەکان خۆیان بگەیننە شاری قودس تا بەر بگرن بە چوونی زا یونیەکان بۆ ناو مزگەوتی ئەقسا و بێ ڕێزیان بەو مزگەوتە . وتەبێژی حەماس جەختی کرد قودسی فەلەستین دەمێنێتەوە و داگیرکاران ناتوانن ڕاستیەکان بگۆڕن . هەروەها بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە دوای تێکهەڵچوونەکانی ئەمڕۆی نێوان سەربازانی داگیرکار و نوێژخوێنانی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا خوازیاری پێکهاتنی دانیشتنێکی نائاسایی کابینەی ئاسایشی ئەو ڕژیمە بوو .