ترسی دەزگەی ئاسایش و سەربازیی ئیسرائیل لەهێرشی تۆڵەسەندنەوەی موقاوەمەی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i367767-ترسی_دەزگەی_ئاسایش_و_سەربازیی_ئیسرائیل_لەهێرشی_تۆڵەسەندنەوەی_موقاوەمەی_لوبنان
رۆژنامەی زایۆنیستیی هائارێتس ڕایگەیاند، دەزگەی ئاسایش و سەربازیی ئیسرائیل بۆ کاردانەوە بەهێرشی تۆڵە سەندنەوەی خۆڕاگریی لوبنان، کەوتووەتە جم و جۆڵ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 27, 2019 11:55 Asia/Tehran
  • ترسی دەزگەی ئاسایش و سەربازیی ئیسرائیل لەهێرشی تۆڵەسەندنەوەی موقاوەمەی لوبنان

رۆژنامەی زایۆنیستیی هائارێتس ڕایگەیاند، دەزگەی ئاسایش و سەربازیی ئیسرائیل بۆ کاردانەوە بەهێرشی تۆڵە سەندنەوەی خۆڕاگریی لوبنان، کەوتووەتە جم و جۆڵ.

بەپێی نووسینی ئەو رۆژنامە زایۆنییە، سوپای رژیمی زایۆنی خەریکە ئامادەیی خۆی زیاتر دەکا لەسەر سنورەکانی سوریاو لوبنان.

سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەسدرێژکاری رژیمی زایۆنی بە بەزاندنی سنوری ئاسمانیی لوبنان، لەناوچەی زاحییە، لەباشوری بەیروت، کەوتنە خوارەوە کە فڕۆکەی یەکەم هیچ خەسارێکی لێ نەکەوتەوە بەڵام فڕۆکەی دووهەم کە تەیارکرابوو بەبۆمب، خەساری لە بەشێک لە بینای میدیایی حیزبوڵڵا دا.

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی هەروەها سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە هێرشیان کردەسەر فڕۆکەخانەی "ئەلمەڕە" وئاوایی"عەقرەبا" لەباشوری دەمشق.