ڕژێمی زایۆنی داوای لە شارۆچکەنشینان کرد بچنە پەناگەکانەوە
ژێدەرە هەواڵییەکان شەوی ڕابردوو ڕایانگەیاند ڕژێمی زایۆنی بە راگەیاندنی ئامادەباشی بە هێزەکانی خۆی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو داوای لە شارۆچکەنشینانی زایۆنی کردووە کە بچنبە نێو پەناگەکانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ هەروەها سوپای ڕژێمی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند هێزی زەوینی، ئاسمانی، دەریایی و هەواڵگریی ئەم ڕژێمە ئامادەیی خۆیان بۆ هەرچەشنە ڕووداوێک لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو پەرە پێداوە.
سوپای ڕژێمی زایۆنی هەروەها رایگەیاند کە هێزی زیاتر بەڕێ دەکات بۆ سنووری لوبنان.
فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار سنووری ئاسمانیی لوبنانیان بەزاندووە.
کاربەدەستانی لوبنانی لە کاردانەوە بەو دەسدرێژییانەی ڕژێمی زایۆنی جەختیان کردووە کە وەڵامێکی گورچکبڕ دەدەنەوە بە ئیسراییل.
بەڕێوەبەری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان شەوی یەکشەممە بە ئاماژە بەوەی کە یەکدەنگییەکی گشتیی لەم وڵاتە سەبارەت بە ئیدانە کردنی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان لە ئارادایە، پێی داگرت؛ ئیسراییل سزای دەسدرێژییەکانی دەبینێتەوە.
"سەید حەسەن نەسرووڵڵا" وتیشی کە ئیتر ئەو سەردەمە تێپەڕێوە کە ئیسراییل لوبنانی بۆردومان دەکرد و ئەمڕۆکە لوبنان لە ئاسایشدایە.
بەڕێوەبەری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان راشکاوانە ڕایگەیاند: وەڵام بە دەسدرێژییەکانی ئیسراییل حەتمی و بێ سێ و دوو دەبێ و هیچ شک و گومانێکی تێدا نییە.
بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش لە پاش شەڕی ٣٣ ڕۆژەی ئیسراییل لەگەڵ لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦ پەسەن کرا، وشدار دەدات بە ڕژێمی زایۆنی لە حاند کردەوەی دوژمنکارانەی دژ بە لوبنان، بەڵام ئەم ڕژێمە بە بێ ئاوڕ دانەوە لەو بڕیارنامەیە بەردەوام سنووری ئاسمانی، زەوینی و دەریایی لوبنان دەبەزێنێ.