پەلاماری فڕۆکەی شەڕکەری نەناسراو بۆ سەر شاری بوکەماڵی سووریا
سەرچاوە سووریەکان لەپەلاماری فڕۆکەی شەڕکەری نەناسراو بۆسەر شاری ئەلبوکەماڵ ،هەواڵیان دا ، لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی دەیرەزور ،لە نێزیک سنووری هاوبەشی سووریا لەگەڵ عێراق.
بڕێک لە سەرچاوە سووریەکان لەوان کەناڵی تەلە فیزیۆنی " ئەلئەخباریە " ڕاپۆرتیان دا لە پەلاماری بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی سووریا ، لە نێزیک سنووری هاوبەش لەگەڵ عێراق ژماریەک لە هێزە عێراقیەکانیش کەوتنە بەر دەسڕێژ. وردیاتی زۆرتر لە ڕادەی زیان یا خەسارە شیمانەییەکانی ئەم پەلامارە بڵاو نەکراوەتەوە. فڕٶکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی ئەم دواییانە بە بەزاندنی هەرێمی ئاسمانی لوبنان وسووریا، بە هاویشتنی چەند موشەک بەرەو فڕگەی سەربازی " ئەلمەزە " و" گوندی عەقرەبا" لە باشووری دەمیشق ، بنکە وبارەگای سوپای سووریایان دایە بەر پەلامار. سوپای ڕژێمی زایۆنی لە کردەوەیەکی بێ وێنە دا دانی نا بەم پەلامارانە.