کوژرانی ژمارێگ لە دەسترێژکارانی سەعوودی لە باکووری رۆژئاوای یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368475-کوژرانی_ژمارێگ_لە_دەسترێژکارانی_سەعوودی_لە_باکووری_رۆژئاوای_یەمەن
سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بنکە ومەتەرێزی دەستدریژکارانیی سەعوودیان لە ستانی حەججە لە باکووری رۆژئاوای یەمەن داوەتە بەر پەلاماری مووشەکی خۆیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2019 12:05 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێگ لە دەسترێژکارانی سەعوودی لە باکووری رۆژئاوای یەمەن

سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بنکە ومەتەرێزی دەستدریژکارانیی سەعوودیان لە ستانی حەججە لە باکووری رۆژئاوای یەمەن داوەتە بەر پەلاماری مووشەکی خۆیان.

سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی سێشەممە مووشەکێکی بالیستیکیان گرتە بنکەی دەستدرێژکارانی سەعوودی لە ستانی حەججە لە باکووری رۆژئاوای یەمەن  کە بە هۆیەوە ژمارێک لە دەستدرێژکارانی سەعوودی کوژران و چەند کەسی دیکەیش بریندار بوون.

سوپای یەمەن بنکەی بەکڕێگیراوانی سەعوودی لە ستانی تەعێز لە باشووری یەمەن دا دایە بەرپەلاماری خۆی و دوا بە دوای ئەم هەڵمەتە ژمارێک لە بەکڕێگیراوان کوژران و یان بریندار بوون.

"موحەممەد عەبدوسەلام" گوتە بێژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن حەوتەی رابردوو بە وشداری دان بە هاوپەیمانی دەستدرێژکارانی سەعوودی جەختیکرد، پەلامارەکانی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی یەمەن جگە لەگەڵ کۆتایی دەستدرێژی ئەم هاوپەیمانییە و هەڵوەشێندرانی گەمارۆ، ڕاناگیردرێت.