گیرانی 6 بەحرێنی بە تاوانی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی تازیەداریی مانگی موحەڕەم
ئهیلوول 28, 2019 10:02 Asia/Tehran
کۆمەڵی ئەلویفاقی بەحرێن رایگەیاند : هێزە ئاسایشیەکانی رژێمی ئالی خەلیفە لە درێژەی شەپۆلی گرتنی تازیەدارانی موحەڕەم و زانایانی دینیی شیعە ، چەند بەحرێنیان گرت .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەلویفاقی بەحرێن رۆژی هەینی جەختی کردەوە : هێزە ئاسیاشیەکانی رژێمی ئالی خەلیفە شەش بەحرێنی لەوان شێخ سەعید عەسفوور زانای ئایینی شیعە و جواد ئەسعەد بەرپرسی یەکێک لە هەیئەتەکانی تازیەداریان لە شاری حەمەد گرتووە .
کۆمەڵی ئەلویفاقی بەحرێن خوازیاری ئازادکرانی ئەم 6 شارومەندە شیعەی بەحرێن بووە .
بەر لەوەش ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرێن لە راپۆرێکدا رایگەیاندبوو : لەسەرەتای مانگی موحەڕەمی ئەمساڵەوە تا ئێستا ، رژێمی بەحرێن 49 جا مافی شارومەندانی شیعەی ئەم وڵاتەی پێشێل کردووە .