شپرزە بوونی حاڵی ژومارێک لە زیندانیانی مانگرتوو لە خوراک لە بەحرین
تشرینی یهکهم 20, 2019 18:48 Asia/Tehran
سەرچاوە مافەوانیەکان باسیان کرد لە شپرزە بوونی حالی زیندانیانی مانگرتوو لە خوراک لە زیندانی " جو "ی بەحرەین .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی ماڵپەڕی ئەللوەی بەحرەین بە پێی ڕاگەیندرانی ئەو سەرچاوە مافەوانیە مانگرتن لە خوراکی زیندانیانی بەحرەینی لە ناڕەزایەتی بە گیرانی نا یاسایی و دادگاییکرانی ناڕازیانە چووە ناو دەیەمین ڕۆژەوە . بەرپرسانی زیندانی جو بۆ دەرمانی ئەو زیندانیانە کارێکیان نەکرد و مەرجی دەرمانیان بە ڕاگرتنی مانگرتن لە خوراک ڕاگەیاند بنەماڵەی ز یندانیانی بەحرەینی وەززارەتی ناوخوی بەحرەین بە بەرپرسی گیانی ئەندامانی بنەماڵەکانیان ز انی و خوازیاری دابین کردنی پێداویستیەکانی ئەوان و دەرمانکردنی خێرای ئەوان بوون .