هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی لوبنان دواکەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i373213-هەڵبژاردنی_سەرۆک_وەزیرانی_نوێی_لوبنان_دواکەوت
راوێژکارییە پەرلەمانییەکانی لوبنان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە بۆ دووشەممەی داهاتوو دواخرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2019 14:52 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی لوبنان دواکەوت

راوێژکارییە پەرلەمانییەکانی لوبنان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە بۆ دووشەممەی داهاتوو دواخرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، بەڕاگەیاندنی پاشگەزبوونەوەی "سەمیر خەتیب" لە پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان، پەرلەمانی ئەو وڵاتە  بەسەرۆکایەتی "نەبی بێرری" رۆژی یەکشەممە بڕیاری دا، ڕاوێژکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ بۆ حەوتەی داهاتوو دوابخات.

بڕیاربوو ئەو دانیشتنە سبەی بەڕێوە بچێ.

نووسینگەی سەرۆک کۆماریی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کۆڕی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ دووشەممەی حەوتەی داهاتوو بەڕێوە دەچێ.

"سەمیر خەتیب" بژارەی جێی داکۆکیی "سەعد حەریری" سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان بۆ بەدەستەوەگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیریی رۆژی یەکشەممە لە پێکهێنانی حکومەت پاشگەز بۆوە.