مانگرتنی بەرفراوانی فەلەستینیان لە شاری ئەلخەلیل
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i373260-مانگرتنی_بەرفراوانی_فەلەستینیان_لە_شاری_ئەلخەلیل
فەلەستینیان پاش کردەی رژیمی داگیرکەر لەمەڕ پەرەپێدانی شارۆچکەسازی لە ئەلخەلیل، مانگرتنێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا کە ڕەوتی تیجاریی ئەو شارەی فەشەل کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2019 13:26 Asia/Tehran
  • مانگرتنی بەرفراوانی فەلەستینیان لە شاری ئەلخەلیل

فەلەستینیان پاش کردەی رژیمی داگیرکەر لەمەڕ پەرەپێدانی شارۆچکەسازی لە ئەلخەلیل، مانگرتنێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا کە ڕەوتی تیجاریی ئەو شارەی فەشەل کردووە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران بەگێڕانەوە لە کەناڵی ئەلعەرەبی، فەلەستینیان دوابەدوای کردەی رژیمی داگیرکەری زایۆنی بە پەرەپێدانی شارۆچکەسازی لە ئەلخەلیل هەڵکەوتوو لە لێواری رۆژاوای داگیرکراوی چۆمی ئۆردۆن، مانگرتنێکی بەربڵاویان ئەنجامدا کە ڕەوتی تیجاری و هەموو شوێنە سەرەکییەکانی ئەو شارەی پەک پێ خستووە.

تێکهەڵچوون و پێکدادان لەنێوان دەیان کەس لە فەلەستینیان و سەربازانی داگیرکەری ئیسرائیلی لە شاری ئەلخەلیل لەباشوری لێواری رۆژاوای داگیرکراوی چۆمی ئۆردۆن ڕووی دا. خەڵک لەو شارە لەسەر داوای بزووتنەوەی فەتح بۆ دەربرینی ناڕەزایەتی بە پەرەی شارۆچکەسازیی زایۆنی دەستیان دایە مانگرتنێکی بەربڵاو.

بەپێی بەرنامەی رژیمی ئسیرائیل؛ حەفتاو دوو یەکەی نوێی نیشتەجێبوون لەجێگای نزیک بە پەنجا ناوەندی تیجاریی فەلەستینی، چێ دەکرێ کە مەبەست لەوکارە، زیادکردنی ژماری شارۆچکەکان و پەیوەندیی چێکردنی جوگرافیایی لەنێوان شەش ناوەندی شارۆچکەنشین لەناو شارۆچکەی کۆنە هەتا ژمارەیان بگاتە حەوت شارۆچکە.