بەیاننامەی کۆتایی چلەمین دانیشتنی سەرانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس لە ریاز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i373267-بەیاننامەی_کۆتایی_چلەمین_دانیشتنی_سەرانی_ئەنجومەنی_هاوکاریی_کەنداوی_فارس_لە_ریاز
چلەمین دانیشتنی سەرانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس لە ڕیاز بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کە سکرتێری گشتیی ئەو ئەنجومەنە خوێندیەوە، کۆتایی بەکاری خۆی هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2019 14:40 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆتایی چلەمین دانیشتنی سەرانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس لە ریاز

چلەمین دانیشتنی سەرانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس لە ڕیاز بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کە سکرتێری گشتیی ئەو ئەنجومەنە خوێندیەوە، کۆتایی بەکاری خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلعەرەبییە، "مەلیک سەلمان" کۆتایی چلەمین دانیشتنی سەرۆکانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارسی ڕاگەیاند. ئەو دانیشتنە بەدەرکردنی بەیاننامەیەک کە "عەبدولـلەتیف زیانی" سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس خوێندیەوە، کۆتایی بەکارەکەی هێنا.

لە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی سەرانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس، جەخت کرا لەسەر بەهێزکرانی هاوکاریی سەربازی و ئاسایشی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەیی. هەروەها لەو بەیاننامەدا هاتووە: هەرچەشنە هێرش کرانەسەر هەر وڵاتێکی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس وەک هێرش بۆسەر هەموو وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس لەقەڵەم دەدرێ. ئامانجی بەرزی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس، پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان وڵاتانی ئەندامی ئەو ئەنجومەنەیە. لەو بەیاننامەدا هەروەها جەخت کراوە لەسەر گرینگیی هاوکاریی وهاودەنگیی نێوان وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس و داوای یەکگرتوویی دراڤی هاتەئاراوە لە سەرەتاکانی ساڵی٢٠٢٥دا.