برینداربوونی 5 فەلەستینی لە 84 مین رێپێوانی مافی گەڕانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i373448-برینداربوونی_5_فەلەستینی_لە_84_مین_رێپێوانی_مافی_گەڕانەوە
وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین رایگەیاند ، لانیکەم 5 فەلەستینی لە 84 مین رێپێوانی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە بە فیشەکی لەشکەریانی زایۆنی بریندار بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2019 07:04 Asia/Tehran
  • برینداربوونی 5 فەلەستینی لە 84 مین رێپێوانی مافی گەڕانەوە

وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین رایگەیاند ، لانیکەم 5 فەلەستینی لە 84 مین رێپێوانی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە بە فیشەکی لەشکەریانی زایۆنی بریندار بوون .

بەپێی راپۆرتی ئەلعالەم ، رێپێوانی مافی گەڕانەوە رۆژی هەینی لە ژێر ناوی " فەلەستین  ئێمە یەکگرتوو دەکات و قودس پێتەختی ئێمەیە " ، بەڕێوەچوو .

لەشکەریانی زایۆنی لە کاتی سەرکوت کردنی خۆێشاندەرانی فەلەستینی جیا لە دەکارهێنانی فیشەکی جەنگیی ، گازی فرمێسکهێن و ژاراویان لە دژی فەلەستینیەکان دەکار هێنا .

بەپێ راگەیاندنی وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین دەیان فەلەستینی ش بە هۆی هەڵمژینی گازی ژاراوای تووشی کێشەی هەناسە بوون .

 رێپێوانی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی 2018 وە بە بۆنەی رۆژی زەوی لە کەرتی غەززە دەسپێ بووە و هەروا درێژەی هەیە .

 لە سی مارسی 2018ەوە تا ئێستا زیاتر لە 330 فەلەستینی شەهید و لانیکەم 31 هەزار کەس بریندار کراون .