وەدواکەوتنی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ناساندنی بەربژاری سەرۆک وەزیرانی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i373565-وەدواکەوتنی_کۆبوونەوەی_پەرلەمان_بۆ_ناساندنی_بەربژاری_سەرۆک_وەزیرانی_لوبنان
کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری ١٢٦ نوێنەری پەرلەمانی لوبنان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ ناساندنی بەربژاری سەرۆک وەزیران جاڕێکی تر وەدوا کەوت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2019 12:29 Asia/Tehran
  • وەدواکەوتنی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ناساندنی بەربژاری سەرۆک وەزیرانی لوبنان

کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری ١٢٦ نوێنەری پەرلەمانی لوبنان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ ناساندنی بەربژاری سەرۆک وەزیران جاڕێکی تر وەدوا کەوت .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری نیشتمانی لوبنان ، ئەم کۆبوونەوەیە بڕیار بوو ئەمڕۆ دوشەممە کاژێر دەو ٣٠ بە کاتی بەیروت دەسپێبکرێت، بەڵام بە داواکاری سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لە کار کێشاوە وڕەزامەندی " میشیل عەون" سەرۆک کۆماری لوبنان ، خرایە  بەیانی ڕۆژی پێنج شنبە ، نۆزدەی دێسەمبەر . بە پێی ئەم راپۆرتە ، هۆی ئەم کردەوەیە ، داواکاری حەریری بۆ ڕاوێژکاری زۆرتر لەگەڵ کاربەدەستانی سیاسی ناودێر کراوە. ئەمە جاری دووهەمە کە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری دەکەوێتە دواوە ، بڕیار بوو ئەم کۆبوونەوەیە نۆی دێسەمبەر بەڕێوە بچێت کە بە هۆی خۆکشانەوەی بڕێک لە بەربژارەکان ، کەوتە ئەمڕۆ. خۆپێشاندانی جەماوەری لە لوبنان لە حەفدەی ئۆکتۆبەری لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە قەیرانی ئابووری وگەندەڵی بەربڵاوی زاڵ بەسەر ئەم وڵاتە بە تایبەت لە بەشی پرس ومەسەلەکانی ماڵیی دەسپێکرا کە بووە هۆی دەس لەکار کێشانەوەی سەعد حەریری لە سەرۆک وەزیران. وەدوا کەوتنی ڕاوێژکاریەکان بۆ بەربژاری سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە حاڵێکدایە کە لە تێکەڵچوونەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی نێوان ناڕازیان وهێزەکانی دژە شۆڕش وئاسایشتی لوبنان لە مەیدان وشەقامەکانی بەیروت ، شەست کەس لە دوو لایەن بریندار بوون.