دواخرانی کۆڕی پەرلەمان بۆ ناساندنی بەربژێری سەرۆک وەزیرانی لوبنان
دانیشتنی ڕاوێژکاریی ١٢٦ نوێنەری پەرلەمانی لوبنان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ ناساندنی بەربژێری سەرۆک وەزیران جارێکی دیکە دواخرا.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی نیشتمانیی لوبنان، بڕیاربوو ئەو دانیشتنە ئەمڕۆ دووشەممە کاژێر١٠و ٣٠خولەک بەکاتی بەیرووت دەس پێ بکرێ بەڵام لەسەر داوای "سەعد حەریری" سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەو ڕەزامەندیی "میشل عەون" سەرۆک کۆماری لوبنان بۆ سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە١٩ی دیسەمبەر دواخرا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، هۆی ئەو کارە، داوای حەریری بۆ ڕاوێژکاریی زیاتر لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی ڕاگەیێندراوە.
ئەوە دووهەم جارە کە دانیشتنی راوێژکارییەکان دوادەخرێ، بڕیاربوو ئەو دانیشتنە ٩ی دیسەمبەر بەڕێوەچوو کە لەبەر پاشگەزبوونەوەی ژمارێک لە بەربژێران، بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
خۆپێشاندانە جەماوەریەکان لە لوبنان لە١٧ی ئۆکتۆبرەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە قەیرانی ئابوری و گەندەڵیی بەرفراوانی دەسەڵاتدارەتی لەو وڵاتە بەتایبەت لەمەڕ پرسە دراڤییەکان دەس پێ کرا کە دەست لەکارکێشانەوەی سەعد حەریری لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لێکەوتەوە.
دواکەوتنی کۆڕی ڕاوێژکارییەکان بۆ ناساندنی بەربژێری سەرۆک وەزیرانی لوبنان لەکاتێک دایە کە لە شەڕ وپێکدادانەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی نێوان ناڕازییان و هێزی دژە شۆڕش وهێزە ئاسایشییەکانی لوبنان لە مەیدان و شەقامەکانی بەیرووت، شەست کەس لەهەردوولا بریندار بوون.