حکومەتی نوێی کوێت پێکهات
ئەمیری کوێت بە دەرکردنی فەرمانێک ئەندامانی حکومەتی نوێی ئەم وڵاتەی دیاری کرد .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، خالد الحمد المبارک الصباح رۆژی سێشەممە وەک سەرۆک وەزیرانی حکومەتی نوێی کوێت سوێندی یاسایی خوارد .
بەپێی ئەم راپۆرتە «احمدمنصورالاحمد الصباح» جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەگریی ،«احمد ناصر المحمد الصباح» وەزیری دەرەوە و «خالد علی محمد الفاضل وەزیری نەوت و کارەبا و ئاو لە حکومەتی نوێدا دیاری کراون .
جابر موبارەک سەرۆک وەزیرانی پێشووی کوێت مانگی رابردوو نامەی لە کار کشانەوەی حکومەتی پێشکەشی ئەمیری ئەم وڵاتە کرد و ئەمیری کوێت بە دەرکردنی بڕیارێک شێخ سەباح خالید وەزیری پێشووی ئەم وڵاتەی بۆ پێکهێنانی کابینە راسپارد .
دەست لە کار کێشانەوەی حکومەتی کوێت لە بارودۆخێکدا ئەنجام بوو کە ژمارێک لە شاروومەندانی ئەم وڵاتە بە کۆبوونەوە لە مەیدانێکی پێتەختی ئەم وڵاتە ، خوازیاری نەهێشتنی گەندەڵی ببوون .