ھێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر باشووری کەرتی غەززە
سەرچاوەکانی فەلەستینی شەوی چوارشەممە باسی ھێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر باشووری کەرتی غەززەیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا،سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ڕژێمی زایونی ڕۆژھەڵاتی «خان یونێس» باشووری کەرتی غەززەی کردووەتە ئامانج. لەم ھێرشەدا فەلەستینییەک بریندار بوو کە گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە.
سوپای ڕژێمی زایونی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەم ڕژێمە لاوێکی فەلەستینیی کە نیازی نزیک بوونەوە لە شوورەی سەرسنووری ھەبووە، کردووەتە ئامانج.
فڕۆکەی شەڕکەرو کۆپتەرو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تۆپخانەکانی ڕژێمی زایونی لەماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە گەلێک جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەیان بوردومان کردووە.
ڕژێمی زایونی لە دیسامبەری ٢٠١٧ەوە خولی تازەی ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەززەی خستووەتە نێو بەرنامەی کاری خۆیەوە. ئەم ھێرشانە بەردەوام بە بیانووی پوچەڵ بەردەوام کراون.
ڕژێمی زایونی لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە لەپاش سەرکەوتنی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین«حەماس» لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، کەرتی غەززەی گەمارۆ داوەو پێشی بە چوونی کاڵاو پێدوایستیی سەرەکی لەوانە سووتەمەنی، خۆراک، داوودەرمان و کەرەستەی بیناسازیی بۆ ئەم ناوچەیە گرتووە.