ڕێکخراوی نەتەوەکان بڕیارنامەی " مافی دیاری کردنی چارەنوسیی نەتەوەی فەلەستینی پەسەند کرد
کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە زۆرێنەی دەنگ ، دەنگی دا بە بڕیارنامەی " مافی نەتەوەی فەلەستین لە دیاری کردنی چارەنووسیی خۆی دا .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، کۆگەی گشتیی ئەم بڕیارنامەیەی بە ١٦٧ دەنگی ئەرێ، یازدە دەنگی بێ لایەن وپێنج دەنگی نەیار لەوان ئەمریکا وڕژێمی زایۆنی پەسەن کرد. ڕیاز مەنسور، نوێنەری هەمیشەیی فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی ، ئەم بڕیارنامەیە کە بە زۆرینەی دەنگەوە بە قازانجی گەلی فەلەستین لە کۆگەدا پەسەن کرا، پێشان دەدات کە ئەم نەتەوە دەبێ لە مافی خۆی لە دیاری کردنی چارەنوسیان بە دامەزرانی وڵاتێکی سەربەخۆ کەڵک وەربگرێت. ناوبراو لە پشتیوانی ولاگری وڵاتانی جیهان لەم مافە ڕێزی گرت وئەوەی بە هۆکاری گرینگ لە گرتنی مافی فەلەستینیان ڕاگەیاند ، مەنسور وتی ، جیهان هەروا سەرنج دەداتە هەڵوێستە دادگەرانەکانی نەتەوەی فەلەستین پرسەکانی وهەروەها یاساوڕێسای نێودەوڵەتی.