سەرۆک کۆماری نوێی جەزایر سوێندی یاسایی خوارد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i373733-سەرۆک_کۆماری_نوێی_جەزایر_سوێندی_یاسایی_خوارد
سەرۆک کۆماری نوێی جەزایر هەفتەیەک لەپاش سەرکەوتنی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە وڵاتەکەی بەئامانجی وەئەستۆگرتنی ئەو پۆستە بۆ ماوەی پێنج ساڵ سوێندی یاسایی خوارد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2019 16:35 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری نوێی جەزایر سوێندی یاسایی خوارد

سەرۆک کۆماری نوێی جەزایر هەفتەیەک لەپاش سەرکەوتنی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە وڵاتەکەی بەئامانجی وەئەستۆگرتنی ئەو پۆستە بۆ ماوەی پێنج ساڵ سوێندی یاسایی خوارد.

بەپێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی جەزایر "عەبدولمەجید تەبوون"ی سەرۆک کۆماری نوێی جەزایر ئەمڕۆ پێنج شەم لەمیانەی ئاهەنگی سویندخواردنە یاسایەکەی دا وێڕای بانگهێشتی هەموولایەک بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکی و دەستپێکی وتووێژ پاڵپشتی لە "کێشەی فەلەستین"یشی بە بەشێک لە هەڵوێستی دەرەکی دەوڵەتەکەی ڕاگەیاند .

هاوکات دادگەی یاسای بنەڕەتی جەزایر عەبدولمجید تەبوونی بەشێوەیەکی فەرمی وەک سەرۆک کۆمار ناساندو ئیتر لەمەبەدوا ناوبراو لەپاش نزیکەی ٢٠ ساڵ سەرۆکایەتی عەبدولعەزیز بوتەفلیقەو تێپەڕینی خولێکی چەند مانگەی دەوڵەتی کاتی سەرەپەتی دەسەڵاتی وڵاتەکەی بەدەستەوە گرت.

عەبدولعەزیز بووتەفلیقە لە مانگی ئاڤریلی ڕابردووداو لەپاش چەند مانگ خۆپیشاندانی جەماوەری لەو وڵاتە وازی لەدەسەڵات هێناو ڕایگەیاند کە ئیتر هیچ کات بەشداری ناکا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دا.