پێشوازی حیزبوڵڵای لوبنان لە ناسێندرانی سەرۆک وەزیرانی تازەی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i373780-پێشوازی_حیزبوڵڵای_لوبنان_لە_ناسێندرانی_سەرۆک_وەزیرانی_تازەی_لوبنان
جێگری سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە ناسێندرانی"حەستان دیاب" سەرۆک وەزیرانی تازەی ئەم وڵاتە پێشوازی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2019 12:49 Asia/Tehran
  •  پێشوازی حیزبوڵڵای لوبنان لە ناسێندرانی سەرۆک وەزیرانی تازەی لوبنان

جێگری سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە ناسێندرانی"حەستان دیاب" سەرۆک وەزیرانی تازەی ئەم وڵاتە پێشوازی کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئەلمینار،"شیخ نەعیم قاسم"  جێگری سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان گوتی فەرمانبەر بوونی"حەستان دیاب" بۆ پێکهینانی کابینەی تازە، هەنگاوێکی بەربڵاوترە لە هاوکارییەکانی سیاسی لەگەل هەموو گرووپەکان تا ئامانجی سەرەکی یانێ پێکهاتنی دەوڵەتی چاکسزای خواز لە لوبنان بێتە دی.

 جێگری سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان بە شەرمەزار کردنی قسەکان و کردەوەکانی دەستێوەردەرانەی ئەمریکا کەبەبیانووی پشتگری ئابووری لە لوبنان، بەڵام بەمەبەستی بەدی هێنانی ئالۆزی و بشێوی و فیتنە ئەنجام ئەدرێت،گوتیشی لوبنان  گۆڕەپانێک نییە بۆ پیلانگێری  ئایینی.

"حەستان دیاب" لەکەسایەتییەکانی ئەهلی سۆننە و وەزیری پێشووی فێرکاری و ڕاهێنانی باڵای لوبنان شەوی هەینی بە دەست خستنی لە سەدا ٦٩ـی دەنگی نوینەرانی پەرلەمانی نیشتمانی، فەرمانبەری ئەمە بوو لەماوەی دوو تا سێ حەوتە ئەندامانی لیژنەی وەزیران هەڵبژێرێت. "سەعد حەریری" ٢٩ـی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ دوای تاوسەندنیی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی کشایەوە.