ڕەوانەکرانی هێزی سەربازیی تورکیا بۆ لیبی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i373854-ڕەوانەکرانی_هێزی_سەربازیی_تورکیا_بۆ_لیبی
جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا وتوویەتی: ئانکارا بە پێی داخوازیی دەوڵەتی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی ئامادەی ناردنی هێزی سەربازییە بۆ ئەو وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2019 04:35 Asia/Tehran
  • ڕەوانەکرانی هێزی سەربازیی تورکیا بۆ لیبی

جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا وتوویەتی: ئانکارا بە پێی داخوازیی دەوڵەتی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی ئامادەی ناردنی هێزی سەربازییە بۆ ئەو وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی ، فۆئاد ئۆکتای جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: ئانکارا بە مەبەستی بەرنگار بوونەوەی درێژەی شاڵاوی چەکدارانەی دژی دەستەڵاتی ڕەوای لیبی هێز ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکات.

جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: واژۆ کرنی پەیمانی دیاری کرانی سنوورەکانی مافی دەستەڵاتی دەریایی و واژۆ کرانی بڕیارنامەی هاوکاریی ئاسایشتی و سەربازی لە نێوان تورکیاو لیبی گرینگایەتیی ستراتژیی زۆری هەیەو پەیمانێکی مێژوویی دێتە ئەژمار.

ئەم قسانە دوای ئەوە دەکرێت کە پەرلەمانی تورکیا لەم دواییەدا ڕێککەوتننامەیەکی ئاسایشتی و دەریایی پەسەند کرد کە پێشتر لە نێوان ئانکاراو دەوڵەتی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی واژۆ کرا بوو.