کاتز : لە ترسی سزادانی نێو دەوڵەتی خان ئەحمەر کاول ناکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i373891-کاتز_لە_ترسی_سزادانی_نێو_دەوڵەتی_خان_ئەحمەر_کاول_ناکەین
وەزیری دەرەوەی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند: تیل ئەبیب لە ترسی ئەگەری سزای دیوانی نێودەوڵەتی سزاکان گوندی خان ئەحمەری فەلەستین خاپوورو کاول ناکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2019 15:56 Asia/Tehran
  • کاتز : لە ترسی سزادانی نێو دەوڵەتی خان ئەحمەر کاول ناکەین

وەزیری دەرەوەی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند: تیل ئەبیب لە ترسی ئەگەری سزای دیوانی نێودەوڵەتی سزاکان گوندی خان ئەحمەری فەلەستین خاپوورو کاول ناکات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بە گێرانەوە لە ئەلنەشەرە، ئیسرائیل کاتز وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند: تێل ئەبیب هاوڕەوت لەگەڵ کاولکردنیی گوندی خان ئەحمەر لە ترسی سزا دانی شیمانەیی دیوانی کەیفەری نێو دەوڵەتی چالاکی ناکات.

ئەو گوتیشی: کابینەی چووک لە دانیشتنی دا بەم کۆبەندییە گەییشتووە کە کاوڵکرانیی گوندی عەرەبی پرسێکی هەستیارە. کاتز ڕایگەیاند کە تێلئەبیب لە ڕاوێژەکانیی لە بارەی گوندی خان ئەحمەر لە سەرەتاوە هەڵوێستی دیوانی کەیفەری نێو دەوڵەتی ڕەچاو دەکات. هاوکاتیش کەناڵی ١٣ـی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل دانی بەوە داناوە: ڕەزامەندی دادوەرەکانی دیوانی کەیفەری نێو دەوڵەتی لەگەڵ ئەنجامدانیی لیکۆڵینەوە وەکوو بوومە لەرزەیەکی سیاسی گەورەیە بۆ ئیسرائیل و ئەم ڕژێمە بەرەو سۆنامێیەکی سیاسی دەبات و ئەگەری دەرکرانی حوکمی قۆڵبەستکردنی زۆرێک لە کاربەدەستانی پایەبەرزی ئیسرائیلی لە ئارادایە.

ئەم میدیا زایۆنیستییە ڕایگەیاند: جیا لەمەی ئیسرائیل بەرەو ڕووی لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی دەبێتەوە، ئەمە خۆی وەک شکستێکی گەورە دێتە ئەژمار بۆ نەتانیاهۆ و سیاسەتەکانیی چوونکا ئەو پێوەندیی لەگەڵ مەحموود عەبباسی تێکدا و ئەوی ناچار کرد بچێتە دیوانی کەیفەری نێو دەوڵەتی .