پەلاماردرانی نوێژخوێنانی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا
لەشکریانی ڕژێمی زایونی لە درێژەی ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەیان ھێرشیان کردە سەر نوێژخوێنانی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ، لەشکریانی ڕژێمی زایونی ڕۆژی دووشەممە ھاوکات لەگەڵ دەست درێژکاریی شاروچکەنشینەکانی زایونی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، پەلاماری نوێژخوێنان و یاساوڵەکانی ئەم مزگەوتەیان داو چوار ئافرەتی فەلەستینییان لە بەردەم بابولڕەحمە قۆڵبەست کرد.
ئەم چوار ئافرەتە بە مەبەستی لێپێچینەوە گوێزرانەوە بۆ ناوەندی پۆلیسی ڕژێمی زایونی لە قودس.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ٢٤٠ شارۆچکەنشینی زایونیش لەژێر دەستەوداری توندی ئاسایشتی سنووری مزگەوتی ئەقسایان بەزاندو لە حەوشەکانی دا دەستیان کرد بە بەجێ ھێنانی ڕێ و ڕەسم و فێرکاریی «تلمود»ی.
مزگەوتی ئەقسا بووە بە جێگاڕمبازێنی لەشکریان و شارۆچکەنشینە زایونییەکان بۆ تێکدانی شوناسی ئیسلامی و مەسیحیی بەیتولموقەددەس و گۆڕینەوەی بە ھێماکانی زایونیزم.
ڕێکخراوەی فێرکاری، زانستی و ڕۆشنبیریی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان(یۆنێسکۆ) ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ڕایگەیاند کە مزگەوتی ئەقسا ھی موسڵمانانەو ھیچ پەیوەندییەکی بە یەھودییەکانەوە نییە. شاری قودس کە مزگەوتی ئەقسا یەکەم ڕووگەی موسڵمانانی لە خۆی دا جێ کردووەتەوە، بەشێکی دانەبڕاوەی فەلەستینەو یەکێک لەو سێ پیرۆزەگە گرینگە ئیسلامییە دێتە ئەژمار و لای موسڵمانان جێ و شوێنێکی گرینگ و تایبەتیی هەیە.