کاولکرانی ماڵی خەڵکی فەلەستین لە قودسی داگیرکراو
کانونی یهکهم 24, 2019 15:30 Asia/Tehran
ڕژیمی داگیرکەری ئیسرائیل دوو ماڵی فەلەستینیەکان لە ناوچەی جەبەل ئەلمکبەر لە باشووری قودسی داگیرکەری کاول کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەی وەفا ، بوڵدزرەکانی ڕژیمی داگیرکەری زایونی بە پشتیوانی ژومارێک لە سەربازانی ئەرتەشی ئەو ڕژیمە سەرلەبەیانی ئەمڕۆی پەلاماریان کردە سەر ناوچەی خەلە عەبد لە جەبەل ئەلمەکبەر و دوو ماڵی سەر بە بنەماڵەی فەلەستیناکانیان بە بیانووی سازکرانی بێ موڵەتنامە کاول کرد . هەروەها سەربازانی ڕژیمی داگیرکەری ئیسرائیل سەرلە بەیانی ئەمڕو دوو لاو و تازە لاوێکیان لە ناوچەی بەیت فەجر لە باشووری بەیت لەحم قۆڵبەست کرد .