کانونی یه‌که‌م 28, 2019 16:49 Asia/Tehran
  • نیگەرانی ناوەندی مافی مڕوڤی بەحرەین  لە دەرکردنی  حوکمی  ئیعدام دژی  شاروومەندنی  ئەو وڵاتە

ناوەندی مافی مڕوڤی بەحرەین نیگەرانی دەربڕی لە کردەوەی دادگاکانی ڕژیمی ئالی خەلیفە بۆ دەرکردنی حوکمی ئیعدام دژی شاروومەندانی ئەو وڵاتە .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژی  شەمەی  ئەلعالەم  ناوەندی  مافی مڕوفی  بەحرەین  لە بەیاننامەیەکدا  داوای  لە کۆمەڵگی نێونەتەوەیی کرد  کاردانەوە نیشان بدات بە حوکمە جۆرتوجۆرەکانی  ئیعدام لە بەحرەین . ناوەندی مافی مڕوڤی بەحرەین  هەروەها  بە ناڕەزایەتی دەربڕین بە  دەرکرانی حوکمی  ئیعدام  دژی موحەمەد  ڕەمەزان  و حسین عەلی  موسا   شاروومەندانی  بەحرەینی  خوازیاری  ڕێگادان  بە  ڕاپوڕتنێرەکانی  تایبەتی  ڕێکخراوی  نەتەوەکان بوو بە مەبەستی  پشکنینی  زیندانەکان  و پێی و شوێن گرتن  دۆخی  بەرگریکارانی  مافی  مڕوڤ . ڕژیمی  ئالی خەلیفە  لە  هەشت ساڵی  ڕابردوو  زیاتر  لە  11 هەزار  شاروومەندی  بەحرەینی  بە تومەتگەلی  پڕ و پووچ  گرت  و ژومارێکی  ئیعدام کرد و زۆرێکیشی  لەو  وڵاتە دەر کرد .

سەرپەیڤ