پێداگری لایەنەکانی خۆڕاگری بەحرەین لەسەر تۆڵەکردنەوەی خوێنی شەهید سلێمانی.
رێکخراوە خۆڕاگریە ئیسلامیەکانی بەحرەین لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا وێڕای سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهیدکرانی سەردار قاسمی سلێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس پێداگریشیان کرد لەسەر تۆڵەکردنەوەی خوێنی پاکی ئەو شەهیدانە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵدەری ئەلعالەم رێکخراوە خۆڕاگریەکانی ئیسلامی لە بەحرەین ڕۆژی هەینی لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش دا ڕایانگەیاند کە بەشداردەبن لەتۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدان حاجی قاسم سلێمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی ڕاپەڕینی ئیسلامی و ئەبوومەهدی موهەندیسی جێگری حەشدی شەعبی ئێراق.
لەو ڕاگەیاندراوەدا هەروەها وتراوە کە شەڕی ئەمڕۆ شەڕی حەق بەدژی باتڵەو ئێمەش بەشێکی جیانەکراوەی ئەو شەڕەین.
ئەو ڕاگەیاندراوە لەدرێژەدا دەڵێ : بەرژەوەندی ئەمریکا لە بەحرەین ئامانجی ڕەوای ئێمەیەو لەپێناو تۆڵەسەندنەوەی خوێنی پاکی ئەو شەهیدانە ڕۆڵ و پشکمان دەبێ.
سەردار قاسم سلێمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی ڕاپەڕینی ئیسلامی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی لەئاکامی هێرشی ئاسمانی هێزە دەستدرێژکارو ڕەشەکوژە ئەمریکیەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدای ئێراق شەهید کران.