نیوەی زایۆنیەکان نەیاری پارێزراوی دادەڤانی نتانیاهوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i374905-نیوەی_زایۆنیەکان_نەیاری_پارێزراوی_دادەڤانی_نتانیاهوون
ئەنجامی ڕاپرسیەکی نوێ باس لە ناڕەزایەتی نیوەی زایۆنیەکان دەکات دژبە پارێزراوی دادەڤانی "بنیامین نتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2020 12:06 Asia/Tehran
  • نیوەی زایۆنیەکان نەیاری پارێزراوی دادەڤانی نتانیاهوون

ئەنجامی ڕاپرسیەکی نوێ باس لە ناڕەزایەتی نیوەی زایۆنیەکان دەکات دژبە پارێزراوی دادەڤانی "بنیامین نتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، بە پێی ئاکام وئەنجامی ئەم ڕاپرسیە کە لە لایەن دامەزراوەی " مەعگەر موخوت" و بە ڕاسپێری کەناڵی ڕادیۆیی ١٠٣ئیف ئیم لە فەلەستینی داگیر کراو ئەنجام بوو ، سەتی پەنجاو سێی لە ئیسرائیلیەکان بە دانی پارێزراوی دادەڤانی بە نتانیاهوو ، نەیارن، سەتی ٢٨ ڕازین وسەتی نۆزدەیش هیچ بیروڕایەکیان دەرنەبڕیوە. ئەم بیروڕاپرسیە ، دوای ئەوە ئەنجام بوو کە " ئاویخای مەندلبیت " دادئەستێنی گشتیی ڕژێمی ئیسرائیل نێزیک بە دوو مانگ لەمەوپیش ٢١ی نڤۆامبەر ی ٢٠١٩ بنیامیان نتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمەی بە ڕەسمی بە گزێکاری ، وەرگرتنی بەرتیل وکەڵکی ناڕەوا وەرگرتن لە متمانەی گشتیی تاوانبار کرد. دوابەدوای تاوانی بنیامین نتانیاهوو داواکاری پارێزراوی دادەڤانی دا بە پەرلەمانی ئیسرائیل . سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی لە مانگەکانی ئەم دواییە سەرقاڵی چوار دۆسیەی گەندەڵی ماڵیی بوور، دۆسیە گەلێک کە لە میدیاکاندا بە دۆسیەی " ١٠٠٠" دۆسیەی ٢٠٠٠' دۆسیەی ٣٠٠ ،دۆسیەی ٤٠٠٠ ناوبانگی دەرکردووە.