دەرکردنی سزای چوارسەد ساڵ، بۆ بەندییانی ڕامیار لە بەحرەین
کۆمەڵی ئیسلامی ویفاقی نیشتمانی بەحرەین لە دەرکردنی حۆکمی فرەتر لە ٤٠٠ ساڵ زیندان بۆ زیندانیە سیاسیەکانی ئەم وڵاتە لە دێسەمبەری ٢٠١٩ هەواڵی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی " مرائەلبەحرەین " کۆمەڵی وێفاقی نیشتمانی بەحرەین لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆی ئاماژەی دایە ١٣٣ جۆرە بنپێکردنی مافی زیندانیانی بڕوایی کە ١٠٣ جۆری هاوپێوەندە بە بێوەری کردن لە دەرمان ، شەش جۆرە بێسەروشوێن بوونی بە زوورە ملی، ١٢٦ جۆرە پەلامار بۆ سەر ماڵ وحاڵ وناوچە ئاوەدانەکان و٢٥ بابەتیش دەسگیر کردن وڕادەس کردنی دەسگیر کراوان بۆ دەزگاکانی دادەڤانیە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، لە مانگی ڕابردووی زایینی ، ٤٩ زیندانی لە کۆی ٤٠٣ ساڵ وشەش مانگ زیندان مەحکۆم کران کە نۆ جۆریشی زیندانی هەتا هەتاییە. دادگەی ئالی خەلیفە هەروەها ئەم زیندانیانەی بە دانی غەرامەی ماڵیی فرەتر لە یەک ملیۆن و٧٠٠ هەزار دینار بەرامبەر بە چوار ملیۆن و٥١٥ هەزار دوڵار مەحکم کردووە.