چواردە لەشکریی زایونی لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی فەلەستینییەکان بریندار بوون
سەرچاوە فەلەستینییەکان باسی بریندار بوونی لانیکەم چواردە لەشکریی زایونییان کردووە لە قودسی داگیرکراودا.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە فەلەستینییەک بە ترۆمبیلەکەیەوە کۆمەڵێک لە لەشکریانی زایونی داوەتە بەر و لە شوێنی ڕووداوەکە ھەڵاتووە.
لەم ھەڵمەتە دا چواردە لەشکریی زایونی بریندار بوونە کە ھەرھەموویان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەو ڕەوشتی یەکێکیان شپرزەیە. ئەم ھەڵمەتە لەشکریانی سەر بە تیپی «گولانی» ناسراو بە تیپی ژمارە یەکی سوپای ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج.
تیپی «گولانی» بە تیپی ژمارە یەکی سوپای ئیسرائیل ناسراوە کە بۆ ئەرکی گرینگ و تایبەتی بەکار دەھێندرێن.
تاقمە فەلەستینییەکان و لەوانە بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» و بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی گەلێک جار ڕایانگەیاندووە کە ئەم جۆرە کردارانە وەڵامێکی ئاسایی تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستینە بۆ دڕندەکاریی داگیرکەران دژی جەماوەری فەلەستین.
تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین پێ لە سەر ئەوە دادەگرن کە ھەتا ئەوکاتەی وا دڕندەکاریی زایونییەکان بەرامبەر بە جەماوەری فەلەستین بەردەوام بێت، ھەڵمەتی دژی زایونیی جەماوەری فەلەستینیش بەردەوام دەبێت.
ڕۆژانە دەیان فەلەستینی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستینی داگیرکراو بە ھۆی لەشکریان و شارۆچکەنشینانی زایونییەوە شەھید دەکرێن و یان بریندار دەبن و یاخود قۆڵبەست دەکرێن.