نتانیاهۆ هەڕەشی شەڕی کرد لە گرووپەکانی خۆڕاگری لە غەزە
سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی هەڕەشەی شەڕی کرد لە گرووپە خۆڕاگریەکان لە کەرتی غەززە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فارس بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی ڕۆژی یەکشەمە لە دانیشتنی کابینەی ئەو ڕژیمە بە وتنی ئەوەی کە هەموو شتێک بۆ مێدیاکان شی ناکاتەوە وتیشی ڕژیمی زایونی بۆ پەلامار کردنەسەر کەرتی غەززە ئامادە دەبێت . نتانیاهۆ هەروەها بانگەشەی کرد دەوڵەتی ئەمریکا لە گەڵاڵەی سەودای سەدە مافی دەسەڵاتداریەتی ئیسرائیلی لە سەرزیەیوەکانی فەلەستینی بە فەرمی ناساندووە . بە دوای ڕاگەیندرانی گەڵاڵەی ئەمریکایی سەودای سەدە گرووپە فەلەستینەکانی ئوپڕاسیونی خۆڕاگریان لە سەرزەیوینەکانی داگیرکراوی توندتر کردووەتەوە . دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا 28 ژانویە هاوڕێ لە گەڵ بنیامین نتانیاهۆ سەروک وەزیرانی ڕژیمی زایونی لە گەڵاڵەی ڕەگەز پەرەستانەی سەودای سەدە پەردەی لادا .