بانگەوازی گرووپەکانی چالاکی بەحرەینی بۆ جێ بەجێ کرانی نافەرمانی مەدەنی لە بەحرەین
شوبات 09, 2020 17:02 Asia/Tehran
گرووپە سیاسیەکانی چالاک لە بەحرەین خوازیاری جێ بەجێ کرانی نافەرمانی مەدەنی لەو وڵاتەدا بوون .
بە گوێرەی ڕاپوڕتی هەواڵدەری فارس گرووپەکانی بەحرەینی بە نزیک بوونەوە بە نوهەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی 14 فێڤریە ڕۆژی یەکشەمە بە دەرکرانی بانگەوازێک ڕایانگەیاند : نافەرمانی مەدەنی بریتی لە خۆبواردنی قوتابیان لە ئامادە بوون لە پۆڵەکانی وانە خامووش کردنی چرای ماڵەکان داخستنی فروشگەکان و خوبواردن لە هات و چۆ لە سەر پردی شەهید ئەلنەمر لە 12 تا 14 فێڤریەیە . لەو بانگەوازەدا هەروەها داوا لە هەموو خەکی بەحرەین کراوە تا لە بەرنامەکان و خوپیشاندانەکانی ئاشتیخوازانە بەشداری چالاکیان هەبێت . خەڵکی بەحرەین 14 فێڤریە ی 2011 بە دژی ڕژیمی ئالی خەلیفە ڕاپەڕین .