نوێنەری عەرەبی پەرلەمانی ڕژێمی زایونی گەڵاڵەی «سەودای سەدە»ی دڕاند
نوێنەرێکی عەرەب لە پەرلەمانی ڕژێمی زایونی« کنیست» بۆ ناڕەزامەندی بەرامبەر بە گەڵاڵەی ئەمریکیی «سەودای سەدە» دڕاندی و پێلەقەی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ناوەندی ھەواڵدەریی فارس، «ئەحمەد تەبیبی» نوێنەری عەرەبی پەرلەمانی ڕژێمی زایونی لە لێدوانێکدا لە بەردەم پەرلەمان، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە «سەودای سەدە» و بڕگەکانی جێگای قەبووڵ نین، وتیشی: تەنیا قودسی پیرۆز پێتەختی فەلەستینە و بەس فەلەستینییەکان مافی چارەی خۆنووسیینیان ھەیە.
تەبیبی وتیشی: سەرەنجامی گەڵاڵەی «سەودای سەدە» پێلەقەکرانە.
«داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممەی ٢٨ی ژانویە لە کۆشکی سپی لە کاتێکدا کە «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونیش لە تەنیشتی دا وەستا بوو، پەردەی لە سەر گەڵاڵەی ڕەگەز پەرستانەی «سەودای سەدە» ھەڵگرت.
بە فەرمی ناسینی قودس وەکو پێتەختی ڕژێمی زایونی، ڕادەست کرانی لەسەدا ٣٠ی لە کەرتی ڕۆژئاوا بە ڕژێمی ئیسرائیل، دژایەتی لەگەڵ گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان بۆ وڵاتەکەیان و چەک کردنی تۆکمەوتەواوی فەلەستین لە گریتگترین بڕگەکانی ئەم گەڵاڵە پڕلەشەرمەن.
ئەم ھەنگاوی ئەمریکا لەگەڵ ناڕەزامەندی و دژایەتیی خەڵکانی زۆرێک لە وڵاتانی جیھان بەرەوڕوو بووەتەوە.