ھێرشی بە ڕۆکێتی ھێێزەکانی حەفتەر بۆ سەر فڕگەی تەرابلۆس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i379006-ھێرشی_بە_ڕۆکێتی_ھێێزەکانی_حەفتەر_بۆ_سەر_فڕگەی_تەرابلۆس
تاقمی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبی بە سەرکردایەتیی «خەلیفە حەفتەر» شەوی پێنج شەممە فڕگەی نێونەتەوەیی «مەعیتیقە» لە ڕۆژھەڵاتی تەرابلۆسی پێتەختی لیبیی دایەبەر ھێرشی ڕۆکێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2020 03:36 Asia/Tehran
  • ھێرشی بە ڕۆکێتی ھێێزەکانی حەفتەر بۆ سەر فڕگەی تەرابلۆس

تاقمی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبی بە سەرکردایەتیی «خەلیفە حەفتەر» شەوی پێنج شەممە فڕگەی نێونەتەوەیی «مەعیتیقە» لە ڕۆژھەڵاتی تەرابلۆسی پێتەختی لیبیی دایەبەر ھێرشی ڕۆکێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، میدیاکانی لیبی ڕایانگەیاندووە کە چەندین ڕۆکێت لە فڕگەی نێونەتەوەیی «مەعیتیقە» و گردوپەڕی کەوتووە.

لە بارەی ڕادەی زیانەکانی ئەم ھێرشە ھێشتا ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە. 

تاقمی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبی لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە چەندین جار ئەم فڕگەیەی کردووەتە ئامانج.

تاقمی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبی بە سەرکردایەتیی «خەلیفە حەفتەر» کە چەند ساڵێک بوو بە داکۆکیی عەرەبستانی سەعودی سعودی و میسر و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەستی بەسەر روژهەڵاتی لیبی دا گرت بوو ، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بەرەو باکوری ئەم وڵاتە پێشڕەویی کردووە .

خەلیفە حەفتەر چوارەمی ئاپریلی ٢٠١٩ فەرمانی دایە لەشکریانی ژێر ڕکێفی خۆی ھەتا پەلاماری تەرابلۆس بدەن. ئەم ھەنگاوەی حەفتەر لە لایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە ئیدانە کراوە. 

لەوەتەی ئەم شاڵاوانە دەستیان پێ کراوە ھەتا ئێستا پتر لە ١٥٠٠ کەس لە تەرابلۆسی پێتەختی ئەم وڵاتە کوژراون و لانیکەم ٦٠٠٠ کەسیش بریندار و زیاتر لە ١٥٠ ھەزار کەسیش ھەڵوەدا بوونە.