هاوپەیمانیی سەعودی بە بۆردومانی یەمەن ئاگربڕی بەزاند
هاوپەیمانیی دەسدرێژکارانی سەعودی بەبۆردومانی ناوچە جیاجیاکانی یەمەن، ئاگربڕی ڕاگەیێندراوی خۆی ، بەزاند.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی سەعودی بە سەرکردایەتی عەرەبستان سەرلەبەیانیی پێنج شەممە دوو جار شاری "سفیان" لەباشوری رۆژاوای یەمەنیان بۆردومان کرد.
هەروەها ناوچەکانی "الملاحیط" سەر بە پارێزگای "عمران" و شاری "الظاهر" لە پارێزگای سەعدە هەڵکەوتوو لە باشوری رۆژاوای یەمەنیش جوارجار کرایە ئامانج لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی سەعودی.
ناوچەی "وادی جارە" هەڵکەوتوو لە نزیک سنوری "جیزان"ی عەرەبستان لەگەڵ یەمەنیش چەندین جار لەلایەن هاوپەیمانیی سەعودیەوە بۆردومان کرا.
لە ناوچەکانی دیکەی یەمەن کە پاش ڕاگەیێندرانی ئاگربڕ کرایە ئامانج، شاری"ناطع" ی سەربە پارێزگای "البیضاء" ی ناوەندی یەمەن بوو کە سێ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی سەعودی بۆردمان کرا.
بۆردومانی ناوچە جیاجیاکانی یەمەن لەکاتێکدایە کە "ترکی المالکی" وتەبێژی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە بەفەرمی باسی ڕاگەیێندرانی ڕێککەوتن لەسەر ئابرگڕ لە یەمەنی کردو گوتی: ئەو ئاگربڕە دوو حەوتە درێژەی دەبێ و دەکرێ دواتریش درێژ بکرێتەوە.
هەواڵی ڕێککەوتن لەسەرئاگربڕ لەلایەن هاوپەیمانیی سەعودی لە یەمەن لەکاتێکدا ڕادەگەیێندرێ کە زۆربەی بەرپرسانی یەمەنی بەگومانن لە نیازی عەرەبستان لەوبارەوە و لەسەر ئەو ڕایەن کە ئەوە تاکتیکێکی نوێیە هەتا هاوپەیمانیی سەعودی بتوانێ خۆی بەهێزبکاتەوەو هەروەها زیانەکانی ئەم دواییەی بەریکەوتووە، قەرەبوو بکاتەوە.