بەردەوامیی تێکھەڵچوون لە نێوان ھێزەکانی سەر بە ئیمارات و سعودی لە یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i381003-بەردەوامیی_تێکھەڵچوون_لە_نێوان_ھێزەکانی_سەر_بە_ئیمارات_و_سعودی_لە_یەمەن
سەرچاوەکانی ھەواڵ باسی بەردەوامبوونی تێکھەڵچوونی نێوان ھێزەکانی سەر بە ئیمارات و عەرەبستان دەکەن لە یەمەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 16, 2020 05:46 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی تێکھەڵچوون لە نێوان ھێزەکانی سەر بە ئیمارات و سعودی لە یەمەن

سەرچاوەکانی ھەواڵ باسی بەردەوامبوونی تێکھەڵچوونی نێوان ھێزەکانی سەر بە ئیمارات و عەرەبستان دەکەن لە یەمەن .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، موختار رەحبی راوێژکاری وەزیری راگەیاندنی حکومەتی عەبد رەبە مەنسوور ھادی سەرۆکی وازلەکارھێناوی یەمەن رۆژی ھەینی لە سەر توویتەر نووسی ، ھێزەکانی عەبد رەبە مەنسوور ھادی بە تەواوەتیی سەربازگەی تەڕیە یان کە پێشتر لە دەست ھێزەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشووری یەمەندا بوو ، خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان . 

ئەم سەربازەگەیە لە نزیک شاری زەنجبار ناوەندی پارێزگەی ئەبین لە باشووری یەمەن و ھاوسنووری پارێزگەی عەدەنە . 

تێکھەڵچونی نێوان ھێزەکانی عەبد رەبە مەنسوور ھادی سەرۆکی وازلەکارھێناوی یەمەن بەر داکۆکیی عەرەبستانی سعودی ومیلیشیاکانی ئەنجوومەنی ئینتقالیی باشوریی بەر داکۆکی ئیمارات ، لە چوارچێوەی شەڕی نێوان عەرەبستان و ئیمارات لەسەر دەستڕۆیشتووی لە یەمەندایە .