بۆ یەکەم جار لە مێژوودا : ئەگەری بەڕێوەنەچوونی ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ
حوزهیران 14, 2020 08:54 Asia/Tehran
میدیاکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، حکومەتی سعودیە دەیەوێت مەراسیمی حەجی ئەمساڵ ئەنجام نەدرێت.
تۆڕی سپوتنیک بڵاویکردەوە، حکومەتی سعودیە دەیەوێت حەجی ئەمساڵ ئەنجام نەدرێت، ئەمەش بۆ یەکەمین جارە حکومەتی سعودیە بڕیارێکی لەو شێوەیە دەدات.
دوای زۆربوونی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی سعودیە لە سەد هەزار کەس زیاتر بەرپرسانی سعودیە دەیانەوێت بڕیارێکی لەو شێوەیە بدەن.دەنگۆی ئەنجامنەدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، میدیاکانی سعودیە لە وەزیری حەج و عومرەی سعودیە گواستوویانەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند وڵاتێک بە فەڕمی داوایان لە سعودیە کردووە ئەو هەنگاوە بگرێتەبەر و بەپێی زانیارییەکان، لەکاتی خۆیدا بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدات.