پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی بۆسەر پارێزگای مەئریب لە یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی لەماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوودا دەیان جار پارێزگای مەئریب لە ناوەندی یەمەنیان بۆردومان کرد.
فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی سعودی رۆژی یەکشەممە شاری "ئەلمەجزەرە" لە پارێزگای مەئریب ی یەمەنیان سی و دوو جار بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە خەسارێکی زۆر لەناوچە ئاوەدانەکان کەوت.
تۆپخانەو یەکەی مووشەکیی عەرەبستانیش ناوچە ئاوەدانەکانی شارە سنوریەکانی رازح و شەدا لە پارێزگای سەعدەیان کردە ئامانج.
هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی شەوی یەکشەممە بە بەزاندنی دووبارەی ڕێککەوتننامەی ئاگربەس، پارێزگای حودەیدە لە رۆژاوای یەمەنی تۆپباران کرد.
کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەنیش ڕایگەیاند، تۆپخانەی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حودەیدەی پێکاوە.
لەبارەی رادەی خەسار و زیانی ئەو پەلامارە جارێ هیچ زانیاریەک بڵاو نەبووەتەوە.
ئاگربەسی ڕێککەوتن لەسەرکراو لە سۆئێد لەنێوان شاندی نێردراوی سەنعاو شاندی ڕیاز لە سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە ١٨ی دیسەمبەری ٢٠١٨ ـەوە لە پارێزگای حودەیدە لە رۆژاوای یەمەن دەس پێ بووە بەڵام هاوپەیمانیی سەعودی هەموو ڕۆژێک دەیبەزێنێ.