حوزه‌یران 15, 2020 14:27 Asia/Tehran
  • پشتڕاستکرانەوەی بڕیاری ئیعدامی بەندکراوێکی سیاسیی لە بەحرێن

دیوای باڵای بەحرێن لە درێژەی سیاسەتی دژی مافی مرۆیی خۆی ، بڕیاری لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسیی پشتڕاستکردەوە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، دیوای باڵای بەحرێن ئەمڕۆ دوشەممە لە کاتێکدا  بڕیاری ئیعدامکرانی زوهەیر ئیبراهیم جاسم عەبدوڵڵا بەندکراوی سیاسیی پشتڕاستکردەوە کە بەر لە ناوبراو ، بڕیاری ئیعدامی 8 کەسی دیکەشی پشتڕاستکردبووەوە .

جێبەجێ کرانی بڕیاری لە سێدارەدانی ئەم 9  کەسە چاوەڕوای ئەرێکرانی لە لایەن پادشای بەحرێنە .

دادگای باڵای بەحرێن بانگەشەی ئەوەیکرد تاوانی زوهەیر ئیبراهیم جاسم عەبدوڵڵا  پەلامار بۆسەر پاسێکی هەڵگری هێزە ئەمنیەکانە.

دامودەزگا مافەوانیە نێودەوڵەتیەکان لەسەر ئەم باوەڕەن ، سەربەخۆ نەبوون و ئیعتراف وەرگرتن لە ژێر ئەشکەنجەدا لە تایبەتمەندیەکانی دەزگای دادڤانی بەحرێنە و ئەم دادگایانە ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لە داکۆکی کردنی سیستمی سیاسیی سەرکوتکار .

سەرپەیڤ