پشتیوانی کردنی وەزیری دەرەوەی لوبنان لە وتەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i384814-پشتیوانی_کردنی_وەزیری_دەرەوەی_لوبنان_لە_وتەکانی_سەید_حەسەن_نەسروڵڵا
وەزیری دەرەوەی لوبنان پشتیوانیی خۆی بۆ قسەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان راگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 08, 2020 04:01 Asia/Tehran
  • پشتیوانی کردنی وەزیری دەرەوەی لوبنان لە وتەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا

وەزیری دەرەوەی لوبنان پشتیوانیی خۆی بۆ قسەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان راگەیاند .

سەید حەسەن نەسروڵڵا شەوی هەینی لە  بارەی کارەساتەکەی بەیرووت کە لە هەمارەکانی نیتراتی ئامۆنیۆم روویدا و لە ئەنجامدا لانیکەم 150 کەس کوژران و نزیکەی 5 هەزار کەسیش بریندار بوون ، وێڕای رەتکردنەوەی دەستێدابوونی حزبوڵڵا لەم تەقینەوەدا راسپێری بە حکومەت کرد دەرفەتی ئێستا بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئەم دواییانە دەکاربێنێ .

شەربەل وەهبە وەزیری دەرەوەی لوبنان شەوی هەینی گوتی ، تێڕوانینێکی باشی بۆ لێدوانەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا لە بارەی دەرفەتە پێشهاتووەکان لە بارودۆخی رابردوو هەیە .

وەهبە گوتیشی : لوبنان هەموو دەرفەتەکان بۆ باشکردنی پێوەندیەکانی لە گەڵ دەرەوە دەکار دێنێ و لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ، لە گەڵ سی وەزیری دەرەوە قسەی کردووە و هەموویان بۆ چاوپێکەوتنی ئەو ئامادەییان راگەیاندووە .