ئه‌یلوول 23, 2020 21:46 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی «ئاشتیی ڕۆژھەڵاتی ناڤین» بە بێ ئامادە بوونی ئەمریکا سبەینێ لە ئۆردۆن بەڕێوە دەچێت

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئۆردۆن باسی بەرپا کرانی سێھەمین دانیشتنی « لێکدانەوەی ڕێگاکانی ئاشتیی ڕۆژھەڵاتی ناڤین»ی کردووە بە ئامادە بوونی وەزیرانی دەرەوەی ئۆردۆن میسر، فەرەنسا، ئاڵمانیا و نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا بە میواندارەتیی عەممان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەناڵی «ئەلمەملەکە»ی ئۆردۆن ڕۆژی چوارشەممە بە گێڕانەوە لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتە جەختی کرد: لە دانیشتنەکەی سبەینێ پێنج شەممە کە لە عەممان دا بە بێ بەشداریی ئەمریکا بەڕێوە دەچێ، «ئەیمەن سەفدی» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە، «ژان ئێڤ لۆدریان» وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، «ھایکۆماس» وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیاو «سوزانا تریستاڵ» نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا بەشدارییان دەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن لە بەیاننامەکەی خۆی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، بەشدارانی دانیشتنەکە سەبارەت بە داکۆکی لە ڕەوتی ئاشتی لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین بۆ گەییشتن بە ئاشتییەکی دادگەرانە، تۆکمەوتەواوو پاوەجێ لە ناوچەکەدا قسە دەکەن و ڕێگاکانی داکۆکی لە ڕەوتی ئاشتیی نێوان ڕژێمی زایونی و فەلەستینییەکان تاوتوێ دەکەن.

سەرپەیڤ