جەختی میری تازەی کوێت لە سەر بەردەوامیی داکۆکی لە کێشەی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i387244-جەختی_میری_تازەی_کوێت_لە_سەر_بەردەوامیی_داکۆکی_لە_کێشەی_فەلەستین
میری تازەی کوێت لە سەر بەردەوام کرانی داکۆکیی ئەم وڵاتە لە کێشەی فەلەستین پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 13:40 Asia/Tehran
  • جەختی میری تازەی کوێت لە سەر بەردەوامیی داکۆکی لە کێشەی فەلەستین

میری تازەی کوێت لە سەر بەردەوام کرانی داکۆکیی ئەم وڵاتە لە کێشەی فەلەستین پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی قودی پرێس، «نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح» میڕی تازەی کوێت ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «ئیسماعیل ھەنیە» سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستبن(حەماس) وتی: کوێت بەرامبەر بە پرسە گرینگەکانی ئوممەتی ئیسلام بە تایبەت پڕسی فەلەستین ئەمەگدار دەبێت.

میری تازەی کوێت وتیشی: ڕێگای «سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح» میری کۆچ کردووی کوێت لەمەڕ داکۆکی کردن لە پرسی فەلەستین بەردەوام دەکات.

ئیسماعیل ھەنیەش لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا ھەڵوێستی کوێت و میری کۆچکردووی ئەو وڵاتەی لەمەڕ داکۆکی کردن لە کێشەی فەلەستین و گەلەکەی بەرز نرخاند.

«سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح» میری کوێت ڕۆژی سێ شەممە لە تەمەنی ٩١ ساڵی دا ماڵئاوایی لەژیان کرد.