سائیب عەریقات کۆچی دوایی کرد
تشرینی یهکهم 20, 2020 07:01 Asia/Tehran
تەلەفزیۆنی فەلەستین شەوی سێ شەممە باسی کۆچی دوایی «سائیب عەریقات» سکرتێری گشتیی لێژنەی کارگێڕیی «ڕێکخراوەی ڕزگاریدەری فەلەستین»ی کرد.
تەلەفزیۆنی فەلەستین ڕایگەیاند: «سائیب عەریقات» سکرتێری گشتیی لێژنەی کارگێڕیی «ڕێکخراوەی ڕزگاریدەری فەلەستین» دوابەدوای توش بوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ماڵئاوایی لەژیان کرد.
سەرچاوە فەلەستینییەکان پێشتر دوابەدوای توشبوونی بە نەخۆشیی کۆرۆنا باسی شپرزە بوونی باری تەندزروستیی ناوبراویان کرد بوو.
«ڕێکخراوەی ڕزگاریدەری فەلەستین» نۆھەمی ئۆکتۆبەر باسی توشبوونی «عەریقات» بە ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد بوو.