شێخ عیسا قاسم: وتەکانی پڕکێشانەی «مەکرۆن» بەدوورە لە کەرامەتی مرۆڤانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i388382-شێخ_عیسا_قاسم_وتەکانی_پڕکێشانەی_مەکرۆن_بەدوورە_لە_کەرامەتی_مرۆڤانە
مەرجەعی شێعەکانی بەحرەین وتەکانی پڕکێشانەی سەرۆک کۆماری فەرەنسای لەمەڕ بەرەڤانی کردن لە سوکایەتکەران بە کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام(ص) بە دوور لە کەرامەتی مرۆڤانەو ھەڕەشەیەک لە بەردەم ئاشتیی جیھانی دا زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 21:48 Asia/Tehran
  • شێخ عیسا قاسم: وتەکانی پڕکێشانەی «مەکرۆن» بەدوورە لە کەرامەتی مرۆڤانە

مەرجەعی شێعەکانی بەحرەین وتەکانی پڕکێشانەی سەرۆک کۆماری فەرەنسای لەمەڕ بەرەڤانی کردن لە سوکایەتکەران بە کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام(ص) بە دوور لە کەرامەتی مرۆڤانەو ھەڕەشەیەک لە بەردەم ئاشتیی جیھانی دا زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «شێخ عیسا قاسم» مەرجەعی شێعەکانی بەحرەین لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئوممەتی ئیسلامی بەرلە ئوممەتەکانی دیکە  ھۆگری پارێزرانی ئاسایشت، ئاشتیی جیھانی و برایەتییە و ھیچ شتێک لەلایەن لە ئیسلام، قورئان و پێغەمبەر و پیرۆزایەتییەکانیان خۆشەویست تر نییە.

مەرجەعی شێعەکانی بەحرەین بە دەربڕینی ئەمەی کە موسڵمانان لە بەرامبەر بچوکترین بەزاندنی سنوورو سوکایەتیکردن بە کەسایەتیی بەرزی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(ص) بێ دەنگەی لێ ناکەن، داوای بەرنگار بوونەوەی ھەرچەشنە سوکایەتیکردنێک بە بایەخە ئیسلامییەکانی کرد.