زانکۆی «ئەزهەر»ی میسر ھێرشەکەی سەر فەرەنسای بە کردەیەکی تیرۆریستی ناوبرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i388514-زانکۆی_ئەزهەر_ی_میسر_ھێرشەکەی_سەر_فەرەنسای_بە_کردەیەکی_تیرۆریستی_ناوبرد
زانکۆی «ئەزهەر»ی میسر ھێرشەکەی سەر کلیسای «نۆتێردام»ی فەرەنسای بە کردەیەکی تیرۆریستی و قەبووڵ نەکراو زانی کە لەگەڵ بنەماکانی ئایینی دلۆڤانیی ئیسلام یەک ناگرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 21:00 Asia/Tehran
  • زانکۆی «ئەزهەر»ی میسر ھێرشەکەی سەر فەرەنسای بە کردەیەکی تیرۆریستی ناوبرد

زانکۆی «ئەزهەر»ی میسر ھێرشەکەی سەر کلیسای «نۆتێردام»ی فەرەنسای بە کردەیەکی تیرۆریستی و قەبووڵ نەکراو زانی کە لەگەڵ بنەماکانی ئایینی دلۆڤانیی ئیسلام یەک ناگرێتەوە.

زانکۆی «ئەزهەر»ی میسر کە دکتۆر «ئەحمەد تەیب» سەرۆکایەتی دەکات، ڕۆژی پێنجشەممە  لە ھەڵوێستێکدا بەتوندی هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر کلیسای «نۆتێزدام»ی فەڕەنسای شەرمەزار کرد و بەکردەوەیەکی بێزراو و دوژمنکارانە وەسفی کرد.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی فەرمیی ئەم دامەزراوەیە ئیسلامییە، لە پەیامەکەی زانکۆی «ئەزهەر»دا جەختیش لەوە کراوەتەوە کە، ئەو کردەوە قیناوییە تیرۆریستییانە لەگەڵ بنەماکانی ئیسلام و سەرجەم ئایینە ئاسمانییەکانی تردا یەک ناگرنەوە و هیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە کارە تاوانکارییانە.

ئەزهەر داواشی کردووە کە دەبێت رێوشوێنی پێویست لەدژی ئەم جۆرە کارە توندوتیژییە رەگەزپەرستییە  دوژمنکارییانە بگیرێتەبەر و بەرەنگارییان ببینەوە، ئەزهەری پیرۆز ئەم کارە تیرۆرستییە قین لەدڵانەیە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکات و هۆشداریش دەدات لەهەڵکشانی وتاری رق و توندوتیژی.

زانکۆی «ئەزهەر» پێشی داگرت کە، پێویستە دەنگی تەگبیرو ئاوەزمەندی زاڵ بکرێت و پابەندبوون بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵگە بخرێتە پێشەوە.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی پێنجشەممە لە ھێرشێکدا بۆ سەر کلیسای «نۆتێردام» لە شاری «نیس»ی فەڕەنسا ٣ کەس کوژارن و ٢ کەسیش بریندار بوون.