کانونی یه‌که‌م 04, 2020 10:28 Asia/Tehran
  • لەوپەڕی خۆسازدانی سوپای زایونی دا، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی حیزبوڵڵا چووە نێو ھەرێمی ژێردەستەڵاتی ڕژێمی زایونییەوە

میدیاکانی لوبنان باسی کنەکردنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ناس کردنی حیزبوڵڵا لوبنانینان کردووە لە فەلەستینی داگیر کراودا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕۆژنامەی ئەلئەخبارییە، کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو لەوپەڕی خۆسازدانی سوپای ڕژێمی زایونی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ناس کردنی بزوتنەوەی حیزبوڵڵا لوبنان چووەنێو ھەرێمی ئاسمانیی فەلەستینی داگیرکراوەوەو دوای وێنە ھەڵگرتن و بە بێ ئەوەی پێی بزانرێت گەڕایەوە بۆ خاکی لوبنان.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ٢٥ی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو سوپای ڕژێمی زایونی خەریکی بەڕێوە بردنی مەشقێکی گەورەی پێنج ڕۆژە بوو لەژێر ناوی «گوللـەی مەرگ ھێن» کە تیای دا پرۆڤەی شەڕ لە چەندین بەرەدا بە تایبەت بەرەی باکووری لە نزیکی سنوورەکانی لوبنان و سووریا دەکرا.

وەک باسی دەکرێت یەکێک لە ئامانجەکانی ڕژێمی زایونی لەو مەشقە سەربازییەدا بەزاندنی حیزبوڵڵا بوو کە فڕۆکەو کۆپتەرەکانی ڕژێمی زایونیش تیای دا بەشدار بوون.

سەرپەیڤ