ڕووودانی چەند تەقینەوەیەک لە فڕگەی «عەدەن» ھاوکات لەگەڵ گەییشتنی کابینەی تازەی دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن
ھاوکات لەگەڵ گەییشتنی کابینەی تازەی دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن بە فڕگەی «عەدەن» لە باشووری ئەم وڵاتە، چەند تەقینەوەیەک لە فڕگەکەدا ڕووی دا.
ھەواڵدەریی سپۆتنیک ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ھاوکات لەگەڵ گەییشتنی ئەندامانی کابینەی تازەی دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن بە فڕگەی «عەدەن»، لەم شارەدا زرمەی چەند تەقینەوەیەک بیسترا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان ھاکات لەگەڵ بیسترانی زرمەی تەقینەوەکان، دەنگی تەقە تفەنگیش بەرز بووەوە.
ئەم نەقینەوەیە کۆمەڵێک کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.
وەک لە ڕاپۆرتەکاندا ھاتووە، پێکدادانێکی قورسیش لە فڕگەی «عەدەن»دا ڕووی داوە.
زانیارییە سەرەتایییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەندامانی دەوڵەتی لەکار کشاوەی یەمەن ھیچ زیانێکیان پێ نەگەییشتووە.
دوای ئەو تەقینەوانە سەرۆک وەزبران و ئەندامانی کابینەی تازەی دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن گێزراونەتەوە بۆ کۆشکی «مەعاشیق».
لەگەڵ ئەمەش دا بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، «موعەممەر ڕیانی» وەزیری ڕاگەیاندن، گەشتکاری و ڕۆشنبیریی دەوڵەتی لەکار کشاوەی یەمەن وێڕای بوختان کردن بۆ بزوتنەوەی «ئەنساروڵڵا»ی یەمەن بانگەشەی ئەوەی کردووە کە، ھێرشی سەر فڕگەی یەمەن کاری حوسییەکان بووە.
«موحەممەد بەخیتی» ئەندامی باڵای مەکتەبی سیاسیی ئەنساروڵڵای یەمەنیش لە کاردانەوەیەک بەرامبەر بەو بوختانە جەختی کردووە کە ، تەقینەوەکەی «عەدەن» ھیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییەو بوختان کردن بۆ ئێمەش بابەتێکی چەند پاتنەوە بووە بۆ ئەوەی ئێمە بە پێکدادان لەگەڵ بەکرێگیراوەکانیانەوە تێوە گلێنن.
کابینەی تازەی یەمەن بە سەرۆکایەتیی «عەبد ڕەببە مەنسوور ھادی» سەرۆک کۆماری ھەڵاتووی یەمەن، ڕۆژی شەممە لە ڕیازی پێتەختی عەرەبستانی سەعودی سوێندی خوارد.