جێژن و ئاھەنگ گێڕانی جەماوەری یەمەن لە یەکەم ھەینیی مانگی ڕەجەب
شوبات 19, 2021 19:40 Asia/Tehran
جەماوەری یەمەن یەکەم ھەینیی مانگی ڕەجەبیان کردە جێژن
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەسیرە، باب و باپیرانی جەماوەری یەمەن لە یەکەم ھەینیی مانگی ڕەجەب لە لایەن ئیمامی عەلی(ع)ەوە ئیسلامیان ھێنا. ئەم جێژن و ئاھەنگە کە لە سەرتاسەری یەمەن بەرپا دەکرێت، جەخت کردنەوەیەکە لە سەر پاوەجێیی و خۆڕاگریی نەتەوەی یەمەن بۆ بەرەڤانی کردن لە ئیسلامی پیرۆز، دوایین ئایینی ئیلاھی. جەماوەری یەمەن لە ھەر ناوچەیەک داب و نەریتی خۆیانیان بۆ بەڕێوەبردنی ئەم ئاھەنگە ھەیە.