داوای چەند سێناتۆرێکی ئەمریکا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی سەدە
چه‌ند سیناتۆرێک داوا له ئیداره‌که‌ی بایدن ده‌که‌ن گرێبه‌ستی سه‌ده له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب ھه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
له‌یاداشتێکدا بۆ ئه‌نتۆنی بلینکن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، 12 سیناتۆری دیموکراته‌کان له کۆنگرێس داوایان له ئیداره‌ی کۆشکی سپی کردووه گرێبه‌ستی سه‌ده له‌گه‌ڵ ئیسرائیڵ ھه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، که له ساڵی 2020 له ئیداره‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ ئیمزاکراوه.
سیناتۆرە دیموکراته‌کان رایانگه‌یاندووه، دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ک ساڵ، رێککه‌وتنی سه‌ده له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی عه‌ره‌بیش وه‌ک پێویست پێشوازی لێنه‌کراوه و سه‌قامگیری له فه‌ڵه‌ستین و ناوچه‌که‌ش به‌دیناھێنێت.
بەپێی گەڵاڵەی سەوای سەدە کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ خرایەڕوو ، رژێمی زایۆنی لە بەرامبەر وەرگرتنی ئیمتیازگەلێکی واوەتر لە بەڵێنەکانی رێکخراوی رزگاریدەری فەلەستین و بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش، و پەیوەستکردنی چەند بەشێک لە ناوچە داگیرکراوەکان ، بە پێکھاتنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین رازی دەبێت .
مەحمود عەباس سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی و زۆرێک لە کاربەدەستانی فەلەستینی و تاقمەکانی خۆڕاگری بە توندی لە گەڵ ئەم گاڵاڵەڵەیە دژایەتیان کردووە .