May 05, 2021 13:15 Asia/Tehran
  • میسر باسی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا دەکات

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی میسر باسی ڕاوێژی سیاسیی لەگەڵ تورکیای کردووە بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی میسر بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ڕاوێژی دوو ڕۆژەی سیاسی لە قاھیرە کە چوارشەممەو پێنج شەممە ئەنجام دەگرێت لە سەر ھەوڵ و ھەنگاوی پێویست بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات چڕ دەبێتەوە.

میدیاکانیش باسی سەردانی دوو ڕۆژەی شاندێکی تورکییان کردووە بۆ قاھیرە لە ڕۆژی چوارشەممە.

ھاوپەیمانیی میسرو تورکیا کە ڕۆژانی یەکەمی دەستەڵات گرتنی ئێخوانییەکان لە میسردا پێکھات، دوای لەسەرکار لابرانی «موحەممەد مورسی» پەیوەندیی نێوان ھەردووک وڵاتی تێک داو ھەتا پچڕانی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات چووە پێشەوە.

تورکیا دەستەڵات گرتنی «عەبدۆلفەتتاح سیسی» لە میسری بە کودەتا دەزانێ و قەت ئامادە نەبووە کە دەستەڵاتی لەشکریان لەو وڵاتە بە فەرمی بناسێت.

سەرپەیڤ